لە تایلەند فڕۆکەیەک تێکشکا: ٦ کوژراو

لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە پارێزگای پراچواب کیری خانی وڵاتی تایلەند ٦ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
لە پارێزگای پرواچواب کیری خانی وڵاتی تایلەند فڕۆکەیەکی بچووکی هەڵگری پۆلیسەکان لە کاتی مەشق و راهێنان کەوتە خوارەوە.
فڕۆکەکە لە نزیکەی فڕۆکەخانەی هوا هین کەوتە ناو دەریا.
لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ پۆلیس گیانیان لەدەستدا.
سەبارەت بە رووداوەکە لێپرسینەوە دەستی پێ کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن راگەیاند، فڕۆکەکانی جەنگی ئەمریکای داگیرکەر لە ١٥ی ئادارەوە زیاتر لە ١٢٠٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر یەمەن ئەنجام داوە و لەو هێرشانەدا سەدان کەس شەهید بوونەتە.
عێراق رایگەیاند، شاندێکی ڕەوانەی دیمەشقی پایتەختی سوریا کردووە بۆ تاوتوێکردنی چەندین بابەتی جیاواز لەوانە بوژاندنەوەی بۆری نەوتی عێراق کە نەوت لە سوریاوە دەگوازێتەوە بۆ بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست.
ڕۆژنامەنووس سەعید ئەمین ئەبو حەسەنەین کە لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر کەرتی غەززە بە گرانی بریندار بوبوو لە نەخۆشخانە شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشیکی بۆمبی لە هەرێمی بەلووچستانی وڵاتی پاکستان ٤ کارمەندی ئاسایش گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.